AP ١٤٠٥ خەرمانان ١٤ ١٠:٠٢

سەربازانی ئەمریکی: پێنتاگۆن فەرمانی داوە شوێنە مەدەنییەکانی ئێران بوردومان بکەین

سەربازانی ئەمریکی: پێنتاگۆن فەرمانی داوە شوێنە مەدەنییەکانی ئێران بوردومان بکەین

لە دوای ئەو تاوانە دڕندانەیەی ئەمریکا و بە ئامانجگرتنی ئاهەنگێکی زەماون لە باشووری ئێران، سوپای ئەمریکا فەرمانی بۆردومانکردنی دامەزراوە مەدەنییەکانی ئێرانی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرەڕای بانگەشەی جێگرەکەی ترامپ کە ناوچە مەدەنییەکانی ئێران ناکرێنە ئامانج، ئەمجارە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێم ئێس ناودا جەختیان لەوە کردەوە کە فەرمانیان لە پنتاگۆنەوە وەرگرتووە بۆ بۆردومانکردن و بە ئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنییەکانی ئێران.

پێشتریش لە کاتی دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، چەندین قوتابخانە بە تایبەت قوتابخانەی کچانی میناب، نەخۆشخانە، بانک، شوێنی نیشتەجێبوون و لەم دواییانەشدا ئاهەنگێکی زەماوەند لە باشووری ئێران کراونەتە ئامانج.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سوپای ئەمریکا هەمیشە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ناوچە مەدەنییەکان ناکاتە ئامانج!

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی هەروەها دانی بەوەدانا کە ئەو بۆمبەی کە بەر ئاهەنگی هاوسەرگیری لە شاری سیریک کەوت و دەیان کەسی کردە قوربانی، پارچەیەکە لە چەکێکی ئەمریکی.

News ID 60355

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha